له‌باره‌ی بارودۆخی ئێستای بزوتنه‌وه‌كه‌یان، هەردوو فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه و رایانگه‌یاند "بڕیاریاندا، سوربن له‌سه‌ر شوناسی گۆڕان و بنه‌ماكانی دروستبونی، له پێناو مافی ھاوڵاتیان و چه‌سپاندنی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی و دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی".
ئەو راگهیهندنەی هەردوو فراكسیۆنی گۆڕان لە دوای کۆبوونەوەی ژووری پەرلەمان بە سه‌رپه‌رشتی كاردۆ محه‌مه‌د، بڵاوکرایەوە کە تایبەت بووە بە گفتوگۆکردن سه‌باره‌ت به دۆخی ئێستای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و سه‌ختی و ساتمهیی توشی بوو، له ده‌رئه‌نجامی ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
لە راگەیاندنەکەدا هاتووە "ھه‌ردو فراكسیۆن جه‌ختیان له‌سه‌ر رۆڵی خۆیان كرده‌وه كه نوێنه‌ری متمانه‌پێكراو ڕاسپێردراوی خه‌ڵكن له ھه‌ستانه‌وه‌ی گۆڕان و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دۆخه سه‌خته نه‌خوازراوه‌ی بزوتنه‌وه‌كه".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌ندامانی ھه‌ردو فراكسیۆن جه‌ختیان له‌سه‌ر رۆڵی خۆیان كرده‌وه كه نوێنه‌ری متمانه‌پێكراو ڕاسپێردراوی خه‌ڵكن له ھه‌ستانه‌وه‌ی گۆڕان و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دۆخه سه‌خته نه‌خوازراوه به ھه‌نگاونانی جدی و كارا و چالاك و به‌شداری له پێكھێنانی ده‌سته‌ی كاتی له‌دوای ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی خانه‌ی ڕاپه‌راندن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ستراتیجی گۆڕان و دانانی نه‌خشه‌ڕێگای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ستراتیجیه‌ته كه وه‌ڵامگۆی داخوازی خه‌ڵكی كوردستان بێت.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس لەوەشکراوە کە ھه‌ردوو فراكسیۆن به ڕاشكاوی ڕای خۆیان ڕاگه‌یاند و بڕیاریاندا، سوربن له‌سه‌ر شوناسی گۆڕان و بنه‌ماكانی دروستبونی، له پێناو مافی ھاوڵاتیان و چه‌سپاندنی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی و دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی و له ژێر چاودێری خه‌ڵكی كوردستان بڕیاری دروست بۆ ھه‌مو سێكته‌ره‌كانی رێكخراوه‌یی، سیاسی، په‌یوه‌ندیه دیپلۆماسیه‌كان، به‌شداری له حكومه‌ت بدرێت".