وادەی دابەشکردنی نەوت لە سنوری پارێزگای سلێمانی راگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" سەرەتای هەفتەی دهاتوو دەستدەکرێت بە دابەشكردنی بەشە نەوتی سپی ماڵان، سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەكانەوە دەست پێدەكات". 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی شاری سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە" پاش دابین کردنی بڕی پێویستی نەوت لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ناوچە شاخاوییە ساردەکانی سنوری پارێزگاکانی سلێمانی وهەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین، بڕیارە رۆژی یەکشەممە، ٢٤ی تشرینی یەکەم، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لە سنوری قەزای پێنجوێن دەستپێبکات".

ئەوەشی خستەڕوو: رۆژانی دواتریش لەتەوێڵە و بیارە و خورماڵ و شارباژێڕ و ماوەت و قەڵادزێ دابەشکردنی نەوتی سپی درێژەی دەبێت و نرخی بەرمیلێک (٥٥) هەزار دینار دەبێت. 


PM:07:14:21/10/2021