ڤیدیۆ.. شاسوار عەبدولواحید: تەحدای یەکێتی و پارتی دەکەم ١ لیتر بەنزین دەکەین بە ٤٧٥ دینار

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، شاسوار عەبدلواحید جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە تەحەدای یەکێتی و پارتی دەکات کە دەتوانن ١ لیتر بەنزین بکەن بە ٤٧٥ دینار.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا کە دوو ٢٥ هەزار دیناری بەدەستەوەیە، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت" تەحەدا دەکەم رێگامان پێبدەن بەنزین لە ئێرانەوە بهێنین، نرخی یەک لیتری دەکەین بە ٤٧٥ دینار ".

ئەو باسی گەندەڵی یەکێتی و پارتی دەکات و دەڵێت" ئێمە لە مانگی ٦ و ٧ دا بەنزینمان کردە ٥٠٠ دینار بۆ هەر لیترێک هیچ ئامانجێکی هەڵبژاردنمان نەبوو، خۆ ئەگەر ئامانجمان بوایە، ئەوا لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنیشدا هەر ئەو کارەمان دەکرد".

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە یەکێتی و پارتی گەندەڵیەکی گەورە لە سوتەمەنیدا دەکەن و گەر رێگابەوان بدەن نرخەکەی دەکەن بۆ هەر لیترێک دەکەن بە ٤٧٥ دینار.

لە ئێستادا نرخی یەک لیتر بەنزینی سوپەر بە هەزار و ١٠٠ دینارە، موحەسەن بە ٩٧٥ دینارەو نۆرماڵ بە ٩٠٠ دینارە.



PM:08:03:23/10/2021