ئەمشەو لە بەنداوی سماقوڵی ڕووداوێكی هاتووچۆ ڕوویدا و بەهۆیەوە پێنج کەس بوونە قوربانی.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی كۆیە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، كاتژمێر ٨:٠٠ی ئەمشەو لە ڕێگەی سماقوڵی نزیك بەنداوی سماقوڵی لە ئەنجامی پێكدادانی ئۆتۆمبێلی جۆری ( تۆیۆتا – كڕۆڵا / تاكسی) و (بیجۆ)ی تایبەت پێنج كەس برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە: بریندارەكان بەمەبەستی چارەسەركردن ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەھید دكتۆر خالید كراون لە كۆیە.