وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی وەرگرتنی قوتابییان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٠- ٢٠٢١ راگەیاند.
خوێندکاران و دەرچوانی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی، ئەوانەی فۆڕمی زانکۆلاینیان پڕکردوەتەوە دەتوانن لەڕێگەی ئەم لینکەوە https://www.regayzanko.com/main.php ئەنجامەکان وەربگرنەوە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا بەرپرسانی ئەو وەزارەتە رایانگەیاند کە دەرچووی ساڵی ٢٠٢٠-٢٠٢١ ژمارەی ئەو دەرچوانەی فۆرمی وەگرتنیان پێشکەشکردووە ٤٥ هەزار و ١١٣ خوێندکار بووە، ٤ هەزار و ١٤٢ خوێندکاری ساڵی پێشوو، ٣ هەزار و ١١٢ ی تریش خوێندکارانی دەرچووی پێش دوو ساڵ لەمەوبەرن و، کۆی هەمووی ٥٢ هەزار و ٥٣٢ خوێندکارن.
هەروەها ئاشکراشیان کرد کە لەو ژمارەیە ٤٣ هەزار و ٢٧٧ خوێندکارە.