وەزیری پێشمەرگەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" سبەینێ سێشەممە، وەفدێكی باڵای وەزارەتی بەرگری عێراق دەگاتە هەرێم بۆ كۆبونەوە لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە و تاوتوێكردنی دوایین هەنگاوە كردەییەكانی پێكهێنان و ئەرك بینینی هەردوو لیوای هاوبەش".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومەتی هەرێمهی کوردستان، ئه‌مڕۆ شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه پێشوازیكرد جه‌نه‌ڕاڵ دۆسێچ، فه‌رمانده‌ی نوێی ئۆفیسی هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری، له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا، بارودۆخی ئێستای عێراق و هه‌رێم تاوتوێكران، هه‌ردولا هاوڕابون له‌سه‌ر یه‌كڕیزی و هاوبه‌شی هێزه‌كان له‌روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆریستان له‌ناوچه‌كه‌دا، بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، له ئێستادا هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان پێویستیه‌كی حه‌تمیه‌و جێگه‌ی پێزانینی زۆری ئێمه‌یه.
فه‌رمانده‌ی ئۆفیسی هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان له‌عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی پاڵپشتیی و پشتگیری هێزی پێشمه‌رگه كرده‌وه و راشیگه‌یاند" خه‌بات و قوربانیدانی پێشمه‌رگه جێی شانازی هه‌موانه، مێژوێكی پڕشانازیمان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه هه‌یه و خه‌ڵكی كوردستان و پێشمه‌رگه به‌هاوبه‌شی راسته‌قینه‌ی خۆمانی ده‌زانین".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، پرسی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و پڕۆسه‌ی خۆرێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان و میكانیزمی مه‌شق و راهێنانه‌كان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی داهاتوی تیمی هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان له عێراق و هه‌رێم گفتوگۆی به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه بو، له‌وباره‌یه‌شه‌وه، وه‌زیری پێشمه‌رگه وتی" به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامی هاوپه‌یمانان له ئاراسته‌ی كاری چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا پێشكه‌وتنی به‌رچاو به‌دی هاتوه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بین".
شۆڕش ئیسماعیل ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو: دۆخی ئێستای ناوچه‌كه پێویستی به‌لێكتێگه‌یشتنی هه‌موانه و ده‌بێت ئاراسته‌ی كاری هێزه‌كان له‌عیراق و هه‌رێم بۆ پاراستنی سه‌قامگیری و ئارامی ناوچه‌كه و تێكشكاندنی تیرۆریستان بێت.
له‌لای خۆشیه‌وه، فه‌رمانده‌ی باڵای ئۆفیسی هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان له عێراق رایگه‌یاند" ئێمه لێره‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین له‌هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانمان، بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هاوشان له‌گه‌ڵ سوپای عێراقدا ساز‌و ئاماده‌بكه‌ین، له‌به‌رامبه‌ر پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه و تێكشكانی ته‌واوه‌تی تیرۆریستان، هاوپه‌یمانان له پرسی هاوكاریه‌كانیان له پڕۆسه‌ی چاكسازی پێشمه‌رگه و رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان و پڕۆسه‌ی مه‌شق و راهێنانه‌كان به‌هێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بین".
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس لەوەشکراوە: هه‌ردولا به بایه‌خه‌وه تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێستای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقیان كرد و بۆ ئه‌مه‌ش شۆڕش ئیسماعیل ئاشكرایكرد، وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه خوازیارین هه‌میشه و به به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقدا هه‌بێت و بڕیاریشه سبه‌ی 26ی 10 ی 2021 شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری بگاته هه‌رێم و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆده‌بنه‌وه بۆ تاوتوێكردنی دواین هه‌نگاوه كرده‌ییه‌كانی پێكهێنان و ئه‌رك بینینی هه‌ردو لیوای هاوبه‌شی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منیان هه‌یه.