وەزارەتی كارەبای هەرێم لەبارەی پێوەری زیرەک ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی كارەی هەرێم لەسەر بەستنی پێوەری زیرەكی کارەبا ڕوونکردنەوەیەکی بۆ ڕایگشتی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" پێوەری زیرەك لە پێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیان بۆ کۆنترۆڵ و باشترکردنی دۆخی کارەبا دانراوە".

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە" بە داخەوە لە هەندێك پەیجەكانی سۆشیال میدیا پروپاگەندەی دوور لە راستی بڵاو دەكرێتەوە، لە هەندێ شوێنیش رێگە لە تیمەکانی کۆمپانیای بەستنی پێوەر دەگیرێت و زیان بە سندووقەكانی كارەبا دەگەیەنرێت، کە بەهۆیەوە کێشە بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاریی کارەبا بۆ هاووڵاتییان دروست دەبێت".
 
لە کۆتایی بڵاوکراوەکەدا وەزارەتی کارەبای هەرێم هۆشداری دەدات، کە رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر تەواویی ئەو کەسانە دەگیرێتە بەر کە زیان بە خزمەتگوزاریی کارەبا دەگەیەنن و ئاستەنگ لەبەردەم گەیاندنی خزمەتگوزاریی کارەبا بۆ هاوڵاتیان دروست دەكەن و تەواوی تێچوونی چاككردنەوە و دانانی پێوەرەكانیش دەکەوێتە ئەستۆیان.


AM:09:06:26/10/2021