بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی پارێزگای سلێمانی هۆشدارییەکی بۆ هاوڵاتییانی سنورەکە بڵاوکردەوە و دەڵێت" لەناوبردن و بڕینەوەی دارودرەخت لەلایەن هاوڵاتییانەوە سزای یاسایی ھەیە، ئەگەر درەختی ماڵەکەی خۆشیان بێت سزا دەدرێت و بۆ هەر ساڵێک تەمەنی دارەکە بڕی (٣٥٠) هەزار دینار غەرامە دەکرێت".
دەقی بڕیار و رێنماییەکان:
١-ھەر ھاوڵاتیەك ھەستێت بەبڕینی دارێك بەئەنقەست بەمەبەستی بینا و ھەر پرۆژەیەكی بازرگانی بەپێی تەمەنی دارەكە سزادەدریت، بۆھەر ساڵێك بڕی ٣٥٠ هەزار دینار غەرامەدەكریت.
٢-ھەر ھاوڵاتیك ھەستێت بەبڕینی دارێك بەمەبەستی سوتاندن و بەكارھینانی دارەكە كە دارەكە لە شوینەگشتییەكاندا بێت، وەك باخچە و پاركەكان، سزادەدرێت بەبڕی ١٥٠ هەزار دینار بۆ ھەر ساڵێكی تەمەنی دارەكە.
٣-ھەردرەختێك بەر نۆژنكردنەوە و فراوانكردنی ھەر دامەزراوەیەكی وەك (بینای بازرگانی یان خانو یان كارگە) بکەوێت، دەبێت بۆ ھەر سالێكی تەمەنی دارەكە بڕی ١٥٠ یان ٢٥٠ هەزار دینار، قەرەبووی بەرێوەبەرایەتی باخچەكانی سلێمانی بكاتەوە و یان دەتوانێت ھاوشێوەی درەختە بڕاوەكان دار بڕوێنێتەوە.
٤-لەكاتی روودانی خۆپێداكێشانی ئۆتۆمبێل یان ھەرھۆكارێكی تر كە نەخوازراوبێت بۆ ھەرسالێكی تەمەنی دارەكە ١٠٠ هەزار سزادەدرێت.