وەزارەتی تەندروستی هەرێم: هەر فەرمانبەرێک ڤاکسین وەرنەگرێت مووچەکەى رادەگیرێت

بریکاری وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت" لە ئەگەری رەتکردنەوەی وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن فەرمانبەرانەوە، ئەوا پێویستە هەموو هەفتەیەک کە دەچنە دەوام تێستی کۆرۆنا PCR بکەن". 

رەهێڵ فەرەیدوون، بریکاری وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" رێوشوێن و رێنماییەکان بۆ خۆپارێزی قۆناغ بە قۆناغ بەپێی هەستیاری بارودۆخەکە بەردەوامە، بەڵام بەداخەوە لەلایەن هاوڵاتییانەوە پێشوازییەکی کەم لە وەرگرتنی ڤاکسین کراوە". 

ئەوەشی خستەڕوو: لە ماوەی ڕابردوودا دووبارە ئامارەکانی کۆرۆنا ڕووی لە هەڵکشان کردووە هەم رێژەی مردن هەم رێژەی تووشبوون، بۆیە ئامارەکان پێمان دەڵێن کە پێویستە رێکاری توندتر بگرینەبەر. 

بریكاری وەزیری تەندروستی هەرێم باسی لەوەشکردووە: لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە پێدانی ڤاكسین بە ناچاری دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و هەر فەرمانبەرێك نەیەوێت ڤاكسین وەربگرێت، پێویستە هەموو هەفتەیەك تێستی كۆرۆنا PCR بكەن، بەپێچەوانەوە موچەكانیان بە كاتی رادەگیرێت تاوەكو رێكارەكان جێبەجێ دەكەن.


PM:07:35:28/10/2021