وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی ڕایدەگەیەنێت" ڕۆژی یهكشهممهی داهاتوو بڕیار لهسهر چارهسهركردنی پرسی خوێندكارانی كۆنمره بهرزهكان دهدرێت".
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی دوێنێ چوارشەممە بەسەرپەرشتی د. ئارام محمد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ئەو زانکۆیانەی کۆلێژی پزیشکییان هەیە بەڕێوەچوو، لەو کۆبونەوەیەدا بەوردی داتا و ئامارەکان تاوتوێکران و ڕاسپاردەی گونجاو ئامادەکرا بۆ چارەسەری پرسی وەرنەگیرانی دەرچوانی کۆنمرە بەرزەکان لە کۆلێژەکانی پزیشکی.
ئاماژەی بەوەشکردووە: بۆ ئەم مەبەستە ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕۆژی یەکشەممە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ کۆدەبێتەوە بەمەبەستی بڕیاردانی کۆتایی لەسەر ڕاسپاردەکانی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ چارەسەری ئەم پرسە.