وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند " مەلا بەختیار ژەهرخواردوو کراوەو په‌نا بۆ یاسا ده‌به‌ین دوای یه‌كلابونه‌وه‌ی پشكنینه‌كانی مه‌لا به‌ختیار و رێز له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه یاساییه‌كان ده‌گرین".
ئه‌مین بابه شێخ وته‌بێژی یه‌كێتی بە میدیاکانی حیزبەکانی رایگه‌یاند " مه‌لا به‌ختیار سه‌ركرده‌ی ناسراوی یه‌كێتی و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی یه‌كێتی ژه‌هرخوارد كراوه‌و ره‌وانه‌ی ده‌روه‌ی وڵات كراوه بۆ چاره‌سه‌ر و دڵنیابونه‌وه له ژه‌هر خواردنه‌كه".
له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كه ده‌وترێت ئه‌م هه‌وڵی ژه‌هرخواردنه له ئه‌نجامی كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتییه، ئه‌مین بابه شێخ رایگه‌یاند: " باشتره چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی پشكنینه ته‌ندروستیه‌كان و لێكۆڵینه‌وه یاساییه‌كان بكه‌ین".
ئه‌مین بابه شێخ راشیگه‌یاند: باری ته‌ندروستی مه‌لا به‌ختیار باش نییه و هه‌موان چاوه‌ڕێی پشكنینهكانینن و چاوه‌ڕێ یاساین پشتڕاستی بكاته‌وه هه‌وڵی له‌ناوبردنه به ژه‌هر یان نا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێک ئاماژه‌ی تر هه‌ن بۆ ژه‌هرخواردن كردنی چه‌ند كه‌سێك له ئاسایشی سلێمانی.
دەربارەی رووبوونەوەی چەکداری لەناو سلێمانی، وته‌بێژی یه‌كێتی رایگه‌یاند " ئه‌وانه هه‌مووی دورن له‌راستیه‌وه و ئێمه له شارێك ده‌ژین یاسا تێدا پارێزراوه و هه‌موان رێز له یاسا‌و ئاسایش ده‌گرین."