لە قەزایی کۆیە دابەشکردنی ئاو وەستا

بەهۆی ئەوەی سەرچاوەی ئاوی قەزایی کۆیە شێلو قوڕاو بووە، دابەشکردنی ئاوی ماڵان بۆ کاتێکی نادیار ڕادەگیرێت. 

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی قەزایی کۆیە رایگەیاند" لەگەڵ یەکەم شەپۆڵی باران بارینی بەخوڕ لە وەرزی پایزدا، زێ بە تەواوی شێلو قوڕاو بووە، هاوکات هەردوو پڕۆژەی بەرهەمهێنانی ئاو لە (بۆگد ـ کۆیە ) و (تەقتەق ــ کۆیە) راگیراون". 

لە کۆتای ڕاگەیەندراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات و دەڵێت" پێویستە زۆر بە وریایەوە ئاو بەکاربهێنن، تا ئەو کاتەی زێ روون دەبێتەوە".

بەهۆى ئەو شەپۆلە به‌خوڕەی باران و تەزرەیەی سنووری پارێزگاى هەولێری گرته‌وه‌ بڕیارە سبەینێ یەکشەممە، لە سەرجەم دام و دەزگا و فەرمانگەکانى حکومى و قوتابخانە ئەهلى و حکومیەکان لە سنورى پارێزگاکەدا پشووى فەرمی بێت. 


AM:12:16:31/10/2021