سەرۆک وەزیرانی عێراق بە بۆنەوەی جەژنی بووژانەوەی سابیئەی مەندایییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" جۆراوجۆریمان هەوێنی هێز و گەشەسەندنە".
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پەیامێکی له‌باره‌ی (جه‌ژنی بوژانه‌وه)ی سابیئه‌ی مهنداییهوه لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" جوانترین پیرۆزبایی پێشكه‌ش به برایانی ئازیزی سابیئه‌ی مه‌ندایی به بۆنه‌ی (جه‌ژنی بوژانه‌وه)وه".
ئەوەشی خستەڕوو: هه‌موو ڕێز و پێزانینێك بۆ ئێوه كه به‌هایه‌كی باڵای ئه‌و نیشتمانپه‌روه‌رییه عێراقییه‌ن كه به‌رهه‌می فره‌یی مێژویی وڵاته، ئه‌و جۆراوجۆرییهمان هه‌وێنی هێز و گه‌شه‌سه‌ندنه نه‌ك هۆیه‌ك بۆ په‌رته‌وازه‌یی و ئاژاوه.