بڕی هەناردە و داهاتی نەوت لە مانگی رابردوو زیادیکردووە

وەزارەتی نەوتی عیراق ئاماری هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ بازارەكاتی جیهان لە مانگی رابردوو ئاشکراکرد و ڕایگەیاند" داهاتى نەوتى هەناردەکراو زیاتر لە حەوت ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار بووە". 

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە" بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان لە مانگی تشرینی یەکەم بڕی ٩٦ ملیۆن و ٧٠٨ هەزارو ٦٦٠ بەرمیل نەوت لە كێڵگە نەوتییەكان هەناردەكراوە، داهاتەکەشی حەوت ملیار و ٦٨٠ ملیۆن دۆلار بووە". 

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو: ئەو نەوتەی مانگی رابردوو هەناردەكراوە ٩٣ ملیۆن و ٣٨٦ هەزارو ٩٧٥ بەرمیلى لە کێڵگە نەوتییەکانى ناوەڕاست و باشورى عێراق بووە، تێکڕاى هەناردەى ڕۆژانەش سێ ملیۆن و ١١ هەزارو ٩١٧ بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا، هاوکات نرخى هەر بەرمیلێک نەوتیش بە ٧٩ دۆلارو ٣٧ سەنت خەمڵێنراوە. 


AM:12:01:02/11/2021