حکومەتی هەرێم بەنزینخانەی تایبەت بۆ پاسەکان دیاریدەکات

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم  بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی گرانبون و کەمی بەنزین و ڕەچاوکردنی دۆخی خانەوادە کەمدەرامەتەکان، بڕیاردراوە بە  پێدانی بەنزین بە پاسی ھێڵە گشتییەکان و لە هەرپارێزگایەکیش چەند بەنزینخایەک دیارکراون.
 
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، "لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی گرانبون و کەمی بەنزین و ڕەچاوکردنی دۆخی خانەوادە کەمدەرامەتەکان، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕیاری دا لە ھەریەکێک لە پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک، بەنزینخانەیەک بۆ پاسەکانی ھێڵی گشتی دیاری بکرێت".
ئەوەشی خستۆتە روو، دیاریکردنی بەنزینخانەکانیش بۆ ئەوەیە بەنزین دابەش بکات بەو نرخەی کە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دیاری دەکات.

بەنزینخانەکانی تایبەت بۆ پێدانی سوتەمەنی بە پاسی ھێڵە گشتییەکان:
 
- ھەولێر: بەنزینخانەی یاسەمین لە شەقامی ١٠٠ مەتری، تەنیشت فاملی مۆڵ.
- دھۆک: بەنزینخانەی چیا لە شەقامی ئامەد، نزیک بەڕێوەبەرایەتی گومرگ.
- سلێمانی: بەنزینخانەی گروپی ھەڵەبجە، تەنیشت فاملی مۆڵ.



PM:11:47:02/11/2021