ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان راگەیەندرا

سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان بەبێ ئاوارە و پەنابەر زیاتر لە شەش ملیۆن و ٢٧٠ هەزار كەسە".

سیروان محەمەد سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا لە بارەی دانیشتوانی تەواوی ئەو هاوڵاتیانەی دەکەنەوە ژێر قەڵەمڕەی حکومەتی هەرێم جگە لە ئاوارەوە پەنابەر، ڕاگەیاند " ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان  بەرەو زیادبوون ڕۆشتووە، ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان بە بێ ئاوارە و پەنابەر زیاتر لە شەش ملیۆن و ٢٧٠ هەزار کەسە و پێشبینی دەکەین ساڵی ٢٠٤٠ بگاتە هەشت ملیۆن و ٨٠٠ هەزار کەس".

دەربارەی ژمارەی دانیشتووانی عێراق، سیروان محەمەد سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێم وتی" ژمارەی دانیشتووانی عێراق ئێستا ٤٠ ملیۆن کەسە و ساڵانە نزیکەی ٨٥٠ هەزار کەس زیاد دەبێت".




PM:03:04:03/11/2021