هەولێر.. کاتی دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەک زیاد کرا

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت" سەرجەم مامەڵەكانی دەرهێنان و نوێكردنەوە و وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لەسەرجەم نووسینگەكانی پاسپۆرت لە ڕۆژانی یەكشەممە تا پێنجشەممە دەوامی ئێوارە زیاد دەكرێت". 

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، كەوا سەرجەم مامەڵەكانی دەرهێنان و نوێكردنەوە و وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە سەرجەم نووسینگەكانی پاسپۆرت لە رۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی ٧ی تشرینی دووەم تا ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكەوتی ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ دەوام زیاد دەكرێت.

لەڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە" كاتی دەوامی فەرمی لە كاتژمێر (٢:٠٠)ی دوای نیوەرۆ تا (٦:٠٠)ی ئێوارەیە داوا لە هاووڵاتیان دەكەین، لە كاتی دیاریكراو سەردانمان بكەن بە مەبەستی ڕاییكردنی مامەڵەكانتان". 


PM:06:04:04/11/2021