بەیانی ئەمڕۆ شاندێكی پارتی به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختە گه‌یشته به‌غدا و لەگەڵ ڕەوتی سەدر کۆبووەوە.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی (سپی)، شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان به سه‌رۆكایه‌تی هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، ئه‌مڕۆ به‌سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدا و لەگەڵ ره‌وتی سه‌در کە له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌در رابه‌رایه‌تی ده‌كرێت کۆبووەوە.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی (سپی)، ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كەی پارتی بۆ بەغداد گفتوگۆكردن ده‌بێت له‌باره‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە له ١٠ی مانگی رابردوو ئەنجام درا، هاوکات شێوازی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقیش به‌شێكی سه‌ره‌كی ده‌بێـت له ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه.