داعش لە میحوەری گەرمەسێر هێرشیكردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" ئەمشەو لە سنووری میحوەری (گەرمەسێر ـ كفری) تیرۆریستانی داعش پەلاماری خاڵێکی فەوجی (۱)ی  لیوای (۹)ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگەیاندا". 

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە، ئەمشەو كاتژمێر (٨:٠٠)ی ئێوارە تیرۆریستانی داعش پەلامارێكی ترسنۆكانەیان بۆ سەر خاڵێكی فەوجی (۱)ی لیوای (۹)ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە لە سنووری میحوەری (گەرمەسێر ـ كفری) دا". 

ئاماژە بەوەشدراوە: پەلامارەكە، لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە بەتوندی و خێرایی وەڵامدرایەوە و لێیان هاتنە دەست. خۆشبەختانە هیچ زیانێك بە پێشمەرگە نەگەیشتووە. 

وەزارەتی پێشمەرگە ڕوونیشیكردووەتەوە: ئەمە بۆ چەندین جارە داعش، بۆشایی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراقی دەقۆزێتەوە بۆ پەلاماردانی هێزەكانی پێشمەرگە. 

شەوی ٣٠ی مانگی ڕابردووش چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر فەوجی دووی لیوای (١٠)ی وەزارەتی پێشمەرگە لە ناوچەی زرگەزراو، بەوهۆیەوە دوو پێشمەرگە شەهید بوون. 


PM:10:31:05/11/2021