هەڵمەتی پێدانی ڤاکسین دەستپێدەکات

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "هەڵمەتی نیشتیمانی بۆ پێدانی ڤاکسین ئەمڕۆ لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێم دەستیپێدەکاتەوە".

ئەمڕۆ شەممە ٦ی تشرینی دووەم،  سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "لە ئەمڕۆ شەممەوە هەڵمەتی نیشتیمانی بۆ پێدانی ڤاکسین لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە".

ڕاشیگەیاند "لە رێگەی ٤٥ تیمی راهێنراوەوە هەڵمەتی نیشتیمانی بۆ پێدانی ڤاکسین لەسەرجەم پارێزگاکانی کوردستان ئەنجام دەدرێت".

ماوەیەکە لە هەرێمی کوردستان گیان لە دەستدان و توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەڵکشان دایەوە و بەراورد بە سەرجەم شارەکانی عێراق شارەکانی هەرێم، لەڕیزبەندی سەرەتاکاندایە. 




PM:12:47:06/11/2021