بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە بەپێی بڕی بەردەست دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا بە پێی ئەو بەرنامەی بۆی دانراوە بەردەوامە و سبەینێ لە ناوچەی پشدەر دەستدەکرێت بە دابەشکردنی نەوت".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو: پێویستە هاوڵاتیان (کارتی وەرگرتنی نەوت، کۆپی ناسنامەی باری شارستانی) پێبێت، بە پێچەوانەوە بەشە نەوتی پێنادرێت.