مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانی دانانی بەردی بناغەی قوتابخانەیەکی (١٨) پۆلی لە گوندی کۆری شاری هەولێر وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند" دوێنێ شه‌و دیاره هه‌وڵێكی ترسنۆكانه دراوه بۆ تیرۆركردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، ئێمه به توندترین شێوه ئه‌م هه‌وڵه تیرۆریستیانه سه‌ر كۆنه ده‌كه‌ین".
ئەوەشی خستەڕوو: به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی خۆمان بۆ مسته‌فا كازمی بۆ چه‌سپاندنی دیموكراتی و سه‌قامگیری دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی لە ڕێگەی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجام دراوە و ماڵەکەی کرایە ئامانج، کە بەهۆیەوە هەندێك لە پاسەوانەكانی بریندار بوون.