هەفتەی داهاتوو دابەشکردنی نەوت لە قەزای شەقڵاوە دەستیپێدەکات

بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە سنوری قەزای شەقڵاوە دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان بکرێت. 

قایمقامیەتی قەزای شەقڵاوە لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی بەردەوامیی هەنگاوی دابەشكردنی نەوت بەسەر هاووڵاتییان، بڕیارە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، لە سنووری شەقڵاوە نەوت بەسەر هاووڵاتییان دابەشدەكرێت. 

ئەوەشی خستەڕوو: دابەشكردنی نەوت لە ناحیەی (بالیسان)ی سەر بە قەزای شەقڵاوە دەستپێدەكات، پاشان لە شوێنەكانی دیكەی سنووری شەقڵاوە، نەوت دابەشدەكرێت.


AM:12:02:12/11/2021