رۆشنبیرێکی پۆڵندا بۆ کوردانی کۆچبەر:
پۆلیسی بیلاروسیا دەیەوێت بنەماڵەکان لەیەک بکات


نووسەرێکی ناسراوی پۆلۆندە کە ناوی یۆنان بۆشینسکایە لە بارەی  کۆچبەرانی کورد لە سەرسنوری بیلاروسیا داخوازیەکی نووسیووەو دەڵێت" سەفەر بۆ بیلاڕووس زۆر مەترسیدارە. ژومارەیەک لە کۆچبەران لەو سەفەرەدا گیانیان لە دەست داوە. باوەڕ بە قسەی قاچاخبەرکان مەکەن کە تەنها بەدوای پارەکەتانەوەن".

رۆشنبنیری ناسراوی کوردستان د. مەریوان وریا قانع داخوازیەکی نوسەر و کوردناسی پۆڵەندی خاتو یۆنانە بۆشینسکا ( Joanna Bocheńska) وەرگێراوەتە سەر زمانی کوردی و لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە کەو نووسەرە" پەڕینەوە لە سنووری بیلاڕووس- پۆڵاندا نایاساییە. ئه‌م سنوورە داخراوە. سوپای بیلاڕووس دزی لە کۆچبەران دەکات و بە زۆرەملی پاڵیان پێوە دەنێ بۆ ناو سنووری پۆڵاندا کە بە تەلی دڕکاوی دەوری گیراوە. سوپای بیلاڕووس بەتەمایە بنەماڵەکان لە یەک بکات. ئێستا پۆڵاندا لە دۆخێکی بەپەلەدایە. سوپای پۆڵاندا داییمە چاوەدێری لە سنوورەکان دەکات و ناهێڵێت کۆچبەران لەوێوە تێپەڕ بن. هەر کەسێک هەوڵی پەڕینەوە لە سنوور بدات، دەنێردرێتەوە بۆ بیلاڕووس."

هەروەها نووسیوویەتی " سنوورەکان خەریکن دەبنە داوێک بۆ کۆچبەران. کەشوهەوا زۆر ساردە و لە ژێر پلەی سفر سانتیگرادەوەیە و داییمە باران دەبارێت. سەدها کەس لە بیلاڕووس تووشی برسێتی هاتوون و بێ نان و ئاو ماونەتەوە. ژومارەیەک بە هۆی نەخۆشینی هیپۆترۆمی (دابەزینی پلەی گەرمیی لەش) گیانیان لە دەست داوە. سەفەر بۆ بیلاڕووس زۆر مەترسیدارە. ژومارەیەک لە کۆچبەران لەو سەفەرەدا گیانیان لە دەست داوە. باوەڕ بە قسەی قاچاخبەرکان مەکەن کە تەنها بەدوای پارەکەتانەوەن".

ئەوە لە کاتێکدایە کە ماوەی دە رۆژە بەهەزاران کوردی هەرێمی کوردستان ئەو رێگایەیان هەڵبژاردووە بۆ گەیشتن بە ئەورپا و لەسەر سنوری پۆلندا دووچاری مافیا و برسێتی و سەرما بوونەتەوەو، تا ئێستا هیچ ئاسۆیەک نییە بۆ دەربازبوون.




PM:02:38:12/11/2021