وەزارەتی کارەبا: ڕۆژانە نزیكەی ١٩ كاتژمێر كارەبا دەدرێت بە هاوڵاتیان

وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت" دۆخی كارەبا ئاسایی بۆتەوە و ڕۆژانە نزیكەی ١٩ كاتژمێر كارەبا دەدرێت بە هاوڵاتیان".

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایگەیاندووە" دوای ئەوەی کێڵگەی غازی کۆڕمۆڕ بەتەواوی توانای خۆی بەرهەمهێنانی غازی دەستپێکردەوە".

ڕاشیگەیاندووە" لە ئێستادا دۆخی کارەبا ئاسایی بووەتەوە و ڕۆژانە ١٧ بۆ ١٩ کاتژمێر کارەبا بەهاووڵاتیان دەدرێت".

ئەمە لەكاتێكدایە، كە کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی ئاستی بەرھەمھێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" ئاستی بەرھەمھێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاسایی بووەتەوە، لە ڕۆژێکدا زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن پێ سێجایە".

ڕاشیگەیاندووە" دەستپێکردنەوەی بەرھەمھێنان لەسەر بنەمای گرتنەبەری رێوشوێنەکانی ھەرێم و بەغدادە".


PM:08:50:03/05/2024