ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەدژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەغدای پایتەخت جارێکی دیکە خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە و دەروازەکانی ناوچەی سەوز داخران.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، ئەمڕۆ هەینی ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ خۆپیشاندان لە شارى بەغدای پایتەختی عێراق دەستیپێکردەوە کە زۆرینەى خۆپیشاندەران لایەنگرانى دەوڵەتى یاسا و هاوپەیمانی فەتح و حەشدی شەعبین.
میدیاکانی عێراق ئاماژە بەوەشدەکەن" لەبەردەم ناوچەى سەوز هێزێکی زۆری ئەمنی بڵاوەیان پێکراوە و سەرجەم دەروازە سەرەکییەکانى ناوچەکە داخراون".
ڕۆژی ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ خۆپیشاندانى بەرفراوان لە شارى بەغداو لەبەردەم ناوچەى سەوز بەڕێوەچوو، کە بەهۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران دروستبوو.