شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق: بەرپرسێکی پلەداری داعش دەستگیرکرا

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسی دارای داعشیان لە کەرکوک دەست گیرکردووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ١٢ تشرینی دووەم، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، لە راگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند "ئۆپارسێونەکەیان بەپێی زانیاری وردی هەواڵگری و رووبەڕوبوونەوەی تیرۆری بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق ئەنجامداوە، کە زانیارییان هەبوو لەبارەی بوونی چەکدارێکی پلەداری داعش کە بەرپرسە لە دابەشکردنی پارە بۆ کەسوکارانی داعش."


شانەکە ئەوەشی ڕاگەیاند " ئەو بڕە پارەیە وەک شایستەی دارایی دەدرا بە کەسوکاری ئەو داعشانە و ئەو بەرپرسەی داعشیشیان لە سنوری کەرکوک دەستگیرکردووە هەروەها ئەو بەرپرسەی دەست گیر کراوە یەکێک بووە لەو کەسایەتیانەی بەپێی مادەی چواری تیرۆر لەیاسای سزادانی عێڕاقی داوا کراو بووە".

 

 



PM:07:53:12/11/2021