هادی عامری گومان لە هەوڵی کوشتنی کازمی دەکات


سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، هادی عامری رایدەگەیەنێت" شەڕی نێوان شەیعە- شیعە روونادات و گومان لە راستی هەولی کوژرانی مەستەفا کازمی دەکەم".

لە سنەتەری مەهدی موهەندیس لە کۆبوونەوەیەکدا، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند" کەسانێک هەیە پارە دەدەن شەڕی شیعە – شیعە بەرپابێت، هەرگیز ئەمە روودا نادات تا مەرجەعی گەورەی شەیعەکان عەلی و، سەرکردەکانی شیعە بەشێوەیەکی گشتی عاقڵ و لۆژیکین، دەمەوێت دڵنیای هەموو لایەک بکەمەوە".

لەو وتانەدا هادی عامری باسی لەوەش کرد کە گومان دەکەم لە هەوڵی کووشتنی سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی و، وتیشی" قسەمان لەگەڵ سەرکردە ئەمنییەکان کرد بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری باڵا، فایەق زیدان و سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران کۆبووینەوە، داوای لێکۆڵێنەوەیەکەی شەفاف و وردمان کردووە کە کێ ئەم کارەی کردووە، بەڵام گەڵاڵە نەکراوە".

سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح دەپرسێت" ئایا ئەسڵەن ئەم رووداوە روویداوە، بە ئامانجگرتنی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە بنچینەژا شاتی واروویداوە، من هادی عامریم لە هەموو کەس زیاتر داوا دەکەم تۆمەتەباران بدرێێنە دادگا".

وتیشی " پۆستی سەرۆک وەزیران هی شیعەیە، شیعەی عاقڵ کاری واناکات، رەنگە دوژمنەکان ئەو کارە بکات، لەبەر ئەوە ئێمە سوورین لەسەر لێکۆڵێنەوە".

رۆژی یەک شەممەی رابردوو ماڵی مستەفا کازمی لەلایەن سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێڕشکرایە سەر ماڵەکەیی و چەند پاسەوانێ،کی بریندار بوو.



PM:02:46:13/11/2021