هێلكە لە ڕەمەزاندا كێشت كەم دەكات

توێژینەوەیەكی ئەمریكی دەریدەخات كە زیاد كردنی هێلكە بۆ ژەمی ئێواران لە ڕەمەزاندا دەبێتە هۆی دابەزاندنی كێش و ڕێگری لە قەڵەوی دەكات.
لەو توێژینەوەیەدا هاتووە كە هێلكە بڕێكی زۆری ترشی ئەمینی تێدایە كە بۆ ماوەیەكی زۆر ڕێگە لە برسێتی دەگرێت، وا لەو كەسانە دەكات كە دەیخۆن بۆ ماوەیەكی زۆر هەست بە تێری بوون بكات.
ئەم توێژینەوەیە لە شاری لویزیانای ئەمریكا لەسەر 20 قەڵەو ئەنجامدراوە, ئەو 20 كەسە كراون بە دوو بەشەوە بەشێكیان بەشێكیان لە بەربانگدا هێلكەیان خواردووە بەشێكی دیكەیان گەنم و پرۆتینیان خواردووە.
دوای دوو هەفتە ژەمە خۆراكی ئاسایی بۆ ئەو 20 كەسە دانراوە دەركەوتووە ئەوانەی لە بەربانگدا هێلكەكەیان خواردووە كەمتر نانیان خواردووە و زیاتر هەستیان بە تێربوون كردووە بە بەراورد بەو كەسانەی لە بەربانگدا گەنم و پرۆتینەكانیان خواردووە.



PM:02:17:10/07/2014