سەربازێكی پۆڵەندی لەسەر سنووری بیلاڕووسیا كوژرا

سوپای پۆڵەندا لە ڕاگەیەندراوێکدا لەسەر سنوری بیلاڕووسیا کوژرانی سەربازێکی وڵاتەکەی ڕاگەیاند.

سوپای پۆڵەندا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سەربازێکی پۆڵەندا بەهۆی بەکارهێنانی هەڵەی چەک و بەبێ مەبەست لە سنوری بیلاڕووسیا تەقەی کردووە، لە ئەنجامیشدا سەربازێک کوژراوە.
 
سوپای پۆڵەندا لە بڵاوکراوەکەدا جەختیشیکردەوە، بەپێی لێکۆڵینەوەکان لایەنی سێیەم بوونی نیە کە گومانی ئەوەی لێبکرێت دەستی لە رووداوەکەدا هەبووە.
 
ماوەی چەند رۆژێکە هەزاران کۆچبەر کە زۆربەیان هاوڵاتیانی کوردن لە سنورەکانی نێوان بیلاڕووسیا و پۆڵەندا گیریان خواردووە و ماونەتەوە، چونکە پۆڵەندا رێگەیان پێنادات بچنە ناو ئەوروپا، هاوکات بەهۆی دابەزینی زیاتری پلەکانی گەرما مەترسی لەسەر دۆخی تەندروستی کۆچبەران دروستکردوە.


AM:10:27:14/11/2021