هەرێمی کوردستان.. کارتی ڤاکسین بۆ سەردانی دامودەزگاکان دەکرێت بە مەرج

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی شاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت" لە ئایندەدا کارتی ڤاکسین بۆ سەردانیكردن و مامەڵەکردن لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەت دەکرێت بە مەرج". 

دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" لە ئێستادا لەناو شەپۆلی سێیەمی کۆرۆناداین و رێژەی توشبوون (٨%) لە باشور و ناوەڕاستی عێراق دووبارە ژمارەی توشبوان لە هەڵکشانە و پێدەچێت شەپۆلی چوارەم رومان تێبکات". 

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو: زیاتر لە (٤٠) هەزار کارتی ڤاکسینمان دروستکردوە و ئێستا کارتی پلاسیکی دەستیپێکردوە، لەمەودوا كارتی ڤاكسین نەک هەر بۆ سەفەرکردن، بەڵكوو هەموو هاووڵاتییان پێویستیان پێدەبێت، لە داهاتوودا دوای ئەوەی ئەو مۆڵەتەی بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی مامۆستایان دیارکراوە، داوای ئەوە دەکەین هەر کەسێک سەردانی دامودەزگاکانی حکومەت بکات یان کارتی ڤاکسینیان پێ بێت یان پشکنینی نوێی کۆرۆنا. 


PM:01:01:14/11/2021