کەشناسی هەرێم: سبەینێ بڕی بارانبارین زیاد دەکات

کەشناسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" سبەینێ ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ بارینى نمە باران و هەورە تریشقەی بچڕ بچڕ، دواتر بڕی بارانبارین زیاد دەکات". 

کەشناسی هەرێم کەمێک پێش ئێستا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" پشبینى دەکرێ سبەى لە کاتەکانى بەیانى زوودا ئاسمانى هەرێم بگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ بارینى نمە باران و هەورە تریشقەی بچڕ بچڕ و ناو بەناو، پاشان بڕی بارانبارین زیاتر دەبێت لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێم بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەکان و ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى هەرێم". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەبەر ئەوەی لە وەرزى بەهارداین ئەگەرى گۆڕانکارى زۆر هەیە لە کات و شوێن و ڕیژەى دابارین. 

هەروەها کەشناسی هەرێم بڕی بارانبارینی (١٢) کاتژمێری ڕابردووی ناوچە جیاجیاکانی بڵاوکردووەتەوە کە بەمشێوەیەیە: 

هەولێر ٥.٨ ملم

پیرمام ١٠.٩ ملم

سلێمانى ٢٦.٠ ملم

چەمچەماڵ ٨.٥ ملم

ئاکرێ ١.٦ ملم

ئامێدى ٣.٦ ملم

بارزان ٠.٢ ملم

بازیان ٢٥.٨ ملم

دەربەندیخان ١٢.٦ ملم

حاجى ئۆمەران ٢٩.٢ ملم
هەڵەبجە ٩.٤ ملم

هەڵشۆ ١٧.٢ ملم

خەبات ٠.٤ ملم

مەیدان ٦.٤ ملم

شۆران ١٦.٦ ملم

پێنجوێن ٢٨.٠ ملم

گاوەت ١٤.٤ ملم

قەڵادزێ ٨.٠ ملم

مێرگەسور ١٤.٠ ملم

سیدەکان ١٦.٢ ملم

شەمامک ٣.٠ ملم

کەرکوک ٦.٢ ملم

دووز ١.٤ ملم

خانەقین ١٠.٠ ملم


PM:09:45:06/05/2024