به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه تێیدا شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە ده‌توانن له مه‌ودوا تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كانیان بۆ شێوه‌ی باریكی ئینگلیزی بگۆڕن.
ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌هۆی ئەوەی هاووڵاتیەکی زۆر سەردانی هاتووچۆی هەولێریان کردووە بە مەبەستی گۆڕینی تابلۆی ئوتومبێلەکانیان بۆ تابلۆی باریکی ئینگلیزی، توانای داراییان ڕێگایان پێنادات کە دەفتەری (خروجیە) بۆ ئۆتومبێلەکانیان دەربهێنن، بۆیە وەکو هاوکاریەک بۆهاووڵاتیان بڕیار درا لە بەیانیەوە کە دەکاتە ڕۆژی 2021/11/15 دەتوانن تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان بەبێ دەرهێنانی دەفتەری (خروجیە) بگۆڕن.
تاکە مەرج بۆ پێدانی تابلۆکە، گۆڕینی مۆڵەتەکەیانە بۆ نێودەوڵەتی، کە رێکكارەکانی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ تەواو دەکرێن.