ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" لە پارێزگای سلێمانی کامێراکانی دیاریکردنی تیژڕەوی دراوە بە کەرتی تایبەت و خەریکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
عه‌لی حه‌مه ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی نوسیویه‌تی" پێشتر كاری عه‌ریزه نوسین له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی ھاتوچۆ له چه‌ند كه‌سێكی ھه‌ژار وه‌رگیرایه‌وه كه بژێوی ژیانیان له‌سه‌ربو، درا به كۆمپانیا‌و نرخەكه‌ی چه‌ندین قات له سه‌ر ھاوڵاتی زیادكرا، ئێستاش بڕیاردراوه به پێدانی كامێرای دیاریكردنی تیژڕه‌وی ئۆتۆمبێل به‌كه‌رتی تایبه‌ت، ئه‌م ھه‌نگاوه‌ش به‌كارێكی نادروست ده‌زانم، سزا نادرێته كه‌رتی تایبه‌ت، به‌ڕێوبردن و كۆكردنه‌وه‌ی داھات و به‌كارھێنانه‌وه‌ی بۆ خزمه‌تی گشتی ئه‌ركی حكومه‌ته، پێشتر له ڕێگای په‌رله‌مانه‌وه ئه‌م دۆسیه‌م جوڵاند، له‌بری گفتوگۆ‌و چاره‌سه‌ر، ڕه‌تكرایه‌وه‌و وتیان شتی وا نیه، به‌ڵام ئێستا به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت كاركه بچێته قۆناغی جێبه‌جێكردن".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح راشیگه‌یاند" گرێبه‌ستكراوه بۆ پێدانی كامێرای دیاریكردنی تیژڕه‌وی ئۆتۆمبێل به كه‌رتی تایبه‌ت، له‌قۆناغی یه‌كه‌میشدا ته‌واوی پارێزگای سلێمانی ده‌درێته كۆمپانیایه‌ك به‌ناوی Early future، كۆمپانیاكه (٢٢٥) كامێرا بۆ سه‌رتاسه‌ری سلێمانی داده‌نێت، (٤٢٠) ئۆتۆمبێل بۆ حكومه‌ت ده‌كڕێت، (٥٣) ملیار دینار خه‌رجده‌كات، له (٥٠٠) ڕۆژدا كامێرا‌كان ده‌كه‌وێته‌كار".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێستاش بیناكه‌ی له نێو هاتوچۆی سلێمانی له قۆناغی كۆتاییدایه، (٨٠٪) داھاتی كامێرا بۆ كۆمپانیایه‌و (٢٠٪) بۆ حكومه‌ت، دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیا كۆی خه‌رجیه‌كانی ده‌رھێنایه‌وه ڕێژه‌كه پێچه‌وانه ده‌كرێته‌وه، گرێبه‌سته‌كه‌ش بۆ (١٥) ساڵه.
پەرلەمانتارەکەی بزوتنەوەی گۆڕان ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووە، كامێرای ھاتوچۆ نابێت، نابێت بدرێته كه‌رتی تایبه‌ت چونكه، ئه‌مه خزمه‌تگوزاری نیه، سزایه بۆ تیژڕه‌وی و سزاش نادرێته كه‌رتی تایبه‌ت، ئایا حكومه‌ت ناتوانێت خۆی ئه‌م كامێرانه دابین بكات، له بنه‌ڕه‌تدا فكره‌ی كامێرای ھاتوچۆ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی تیژڕه‌ویه نه‌ك كۆكردنه‌وه‌ی پاره بۆ كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت، جارێ وه‌رگرتنی پاره‌ی كامێرای دیاریكردنی تیژڕه‌وی ھیچ یاسایه‌كی نیه، چ جای ئه‌وه‌ی بدرێته كه‌رتی تایبه‌ت، من ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه ئه‌م دۆسیه‌م داوه به داواكاری گشتی بۆ ڕاگرتنی و ڕێككاری یاسایی.