هەر مامۆستایەک ڤاکسین وەرنەگرێت موچەکەی دەبڕدرێت

بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڵاویکردەوە، مامۆستایان موچەکانیان هەڵدەپەسێردرێت، ئەگەر ڤاکسین وەرنەگرن.

 

رەهێڵ فەرەیدون بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم باسی لەوەکرد، دەبێت مامۆستایان بە ناچاری ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن، چونکە مامەڵەیان لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر خوێندکاردا هەیە، دەشڵێت، "مامۆستایان دەبێت جدی تر بن لە وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا."

ئاماژەی بەوەشکرد، مامۆستایان یان دەبێت ڤاکسین وەربگرن یان هەفتانە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەن، ئەگەرنا دەبێت موچەی مامۆستا هەڵپەسێردرێت.

راشیگەیاندووە، "٦٣٪ی خەڵک ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرتووە ٣٧٪ی خەڵک وەرینەگرتووە"، دەشڵێت، "زیاتر لە دوو ملیۆن ڤاکسینی کۆرۆنا هاتووە هەرێم تەنها ملیۆنێک و ٤٠٠ هەزاری خەڵک ڤاکسینی وەرگرتووە."

باسی لەوەشکرد، راگەیاندنی کەرەنتین لەلایەن حکومەتەوە لەگەڵ هەڵسەنگاندی دۆخەکەدا دەبێت، هەر کات پێویست بوو رێکارەکان توندکەینەوە پێویستە بیکەین، لە ئێستادا نازانین چی دەکەین و چی روودەدات.

 

 



PM:08:29:20/11/2021