لە کاتێکدا ئێستا حکومەتی هەرێم لەناوچە کەم ساردەکان ١٥ کاتژمێر و لەو ناچانەش کەساردن بەهۆی لۆدی زۆرەوە ١٢ تا ١٣ کاتژمێر کارەبا دەدات، چەند بڕیارێکی بۆ سێ مانگی داهاتوو بڵاوکردەوە.
-تەواویی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی کارەبا و وێستگەکانی بەرهەمهێنانی كارەبا پابەندی بڕیارەکانی کۆنترۆڵی ناوەندی وەزارەت دەبن.
-ئامادەکاریی بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی دابەشکردنی کارەبا بۆ وەرزی زستان لە مانگەکانی ١٢ و ١ و ٢ دەکرێت.
-راپۆرتی (داهاتی کارەبای شارەکان و سەرپێچییەکان) ئامادە دەکرێت.
-هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچی بەردەوام دەبێت و رێکاریی یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر.
-بە کەمکردنەوەی رۆتین و دابینکردنی پێداویستییەکانی، پڕۆژەی پێوەری زیرەک خێراتر دەکرێت و ژمارەیەکی زیاتر دەبەسترێت.