خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی ئەمشەویش درێژەی هەیە

لە کاتژمێر شەشی ئێوارەوە جارێکی تر خۆێندکارانی زانکۆی سلێمانی بەتایبەتی خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان رژانە سەر شەقامی سەرەکی نێوان سلێمانی - تاسلوجە و رێگاکەیان گرت.

ئەو خوێندکارانە کە بە سەدان دەبن، تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە رێگای سەرەکی نێوان سلێمانی - تاسلوجە کە رێگای سەرەکی پارێزگاکانی سلێمانی کەرکوک و سلێمانی هەولێرشە گرتووە.
 
ئەو رێگەگرتنە دوای پێکدادانی توندی نێوان هێزە ئەمنییەکان و خوێندکارانی خۆپیشاندەران دێت کە هێزە ئەمنییەکانی پەنایان بردە بەر غازی فرمێسک رێژ و داری کارەبای و چەند خوێندکارێک لەو توندتیژیەدا برینداربوون کە دیارترینیان خوێندکارێکی کچ بوو کە بەقورسی سەری بریندار بووە.

ئەم خۆپیشاندانە بە ئامانجی گەڕانەوەی دەرماڵەیە کە لە ساڵی ٢٠٠٤ حکومەتی هەرێم بە بیانووی قەیرانی دارایی و دواتریش شەڕی چەکدارانی داعشەوە بڕیوویەتی.

دوو رۆژە خوێندکارانی زانکۆکانی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین بەردەوامن لە خۆپیشاندان بە ئامانجی خەرجکردنی دەرماڵەو چاککردنی دۆخی ژیانی بەشە ناوخۆییەکان. 



PM:10:11:22/11/2021