خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانی شاری سلێمانی و چەندین شار و ئیدارەی تری هەرێم بەردەوامی هەیە و کەمێک پێش ئێستاش لە پارێزگای سلێمانی گرژی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروستبوو.
پەیامنێرمان لە شاری سلێمانی پێی ڕاگەیاندین" دوای ئەوەی خۆێندکاران هەوڵیاندا بەرەو بەردەکی سەرای شاری سلێمانی رێپێوان ئەنجام بدەن و هێزە ئەمنییەکان لە شەقامی سالم رێگریان لێکردن".
ئەوەشی خستەڕوو، بەوهۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی لە نێوانیان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروستبوو و لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەکان بە بەکارهێانی گازی فرمێسکڕێژ هەوڵی بڵاوپێکردنی خۆپیشاندەران دەدەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێک لە خوێندکاران و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان بەهۆی گازی فرمێسکڕێژەوە برینداربوون.