کەمێک پێش ئێستا هێزە ئەمنییەکانی شاری سلێمانی بە زەبری گازی فرمێسکڕێژ و تەقەکردن بڵاوەیان بە خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆکانی سلێمانی کرد.
پەیامنێری (سپی) لە سلێمانی پێی ڕاگەیاندین" کەمێک پێش ئێستا هێزە ئەمنییەكان بە فیشەك و گازی فرمێسكرێژ و تەقەكردن بە ئاسمان بڵاوەیان بە خۆپیشاندەرانی خوێندکارانی زانکۆکانی سلێمانی هێنا".
وتیشی" بەهۆی بەركەوتنی گازی فرمێسكرێژ ژمارەیەك خۆێندکار تووشی تەنگە نەفەسی بوون".
ماوەى چەند ڕۆژێکە خۆپیشاندانى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگان دژی پێنەدانی دەرماڵەکانیان بەردەوامی هەیە، هاوکات هاوشێوەی شار و شارۆچکەکانی تری هەرێمی کوردستان لە پارێزگای هەولێر و دهۆک خوێندکاران بایکۆتکردنی خوێندنیان ڕاگەیاند و دەستیان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی کرد.