ئەنجومەنی نارازی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان: فێڵ ودرۆ کانتان نامان وەستێنن

 ئەنجومەنی نارازی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بەیان نامەیاکیان بڵاو کردوەتەوە کە تێیدا نوسراوە " دەیانەوێت داخلیمان پێ چۆڵ بکەن زۆر دڵنیابن لەوەی هەرگیز، ئێرە جێناهێڵین لەژوورەکانیش دەرمان بکەن، لەسەر جادەو کۆڵان دەخەوین".

 

شەوی ٢٣ لەسەر ٢٤ی تشرینی دووەم ئەنجومەنی ناڕازی خوێندکاران بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، کەتێیدا هاتووە " دەیانەوێت داخلیمان پێ چۆڵ بکەن زۆر دڵنیابن لەوەی هەرگیز، ئێرە جێناهێڵین لەژوورەکانیش دەرمان بکەن، لەسەر جادەو کۆڵان دەخەوین، ئەمڕۆهیچ خوێندکارێک کردەیەکی توندوو تیژی ئەنجام نەدا، تا ئەوکاتەی لەنزیک مەڵبەندی یەکێتی، بەبێ هیچ هۆکارێک هێزەکانی دەسەڵات گازی فرمێسک ڕێژیان  فڕێدایە ناو خوێندکاران، گەریش خوێندکاران شتێکیان کردبێت تەنها پەرچەکردارێک بووە".

 

دەقی بەیان نامەکەی ئەنجومەنی نارازی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

 

دوێنێ وەزیری خوێندنی باڵاو لایەنە سیاسییەکان داوایان کرد توندوتیژی بەرامبەر خوێندکاران نەکرێت، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ کردیان تەواو پێچەوانە بوو.

دوای ئەوەی خوێندکاران بەشێوەیەکی تەواو مەدەنیانە دەستیان کرد بەڕێکردن، هیچ خوێندکارێک کردەیەکی توندوو تیژی ئەنجام نەدا، تا ئەوکاتەی لەنزیک مەڵبەندی یەکێتی، بەبێ هیچ هۆکارێک هێزەکانی دەسەڵات گازی فرمێسک ڕێژیان  فڕێدایە ناو خوێندکاران، گەریش خوێندکاران شتێکیان کردبێت تەنها پەرچەکردارێک بووە. سەبارەت بە سوتاندنی بارەگای حیزب، دڵنیابن ئەوان خوێندکار نەبوون کە ئەوکارەیان کرد و حیزبی یەکێتیش باش دەزانن ئەودەستەکێ بووە، ئەو دەستە هەمان ئەودەستە بوو کە لەکۆڵانەکاندا تەقەی بەسەر خوێندکاراندا کرد.

ئێستاش هاتوون دەیانەوێت داخلیمان پێ چۆڵ بکەن زۆر دڵنیابن لەوەی هەرگیز، ئێرە جێناهێڵین لەژوورەکانیش دەرمان بکەن، لەسەر جادەو کۆڵان دەخەوین، هەرچییەکمان کردبێت ئەم سەنگەرە بەرنادەین.

دووبارەی دەکەینەوە خوێندکار لەگەڵ توندوتیژیدا نییە، ئێمە دەمانەوێت شکۆ بگەڕێتەوە بۆ زانکۆ و خوێندکار، دەمانەوێت حیزب لەزانکۆ دەربکرێت، دەمانەوێت سیستمی باشتربکرێت، ئێمەکێشەی نەبوونی بازاڕی کارمان هەیە، کێشەکان زۆرن یەکەم هەنگاو دەرکردنی حیزبە لەزانکۆ، ئەمە تەنها داوای خوێندکارانی سلێمانی نییە، ئەمە داوای خوێندکارانی دەڤەری ڕاپەڕین و گەرمیان و هەڵەبجە و چەمچەماڵ و کۆیە و هەولێر و دهۆکە، ئەمە ئاواتی هەر مرۆڤێکی ئازادە، ئەمە خەونی هەموو کوردێکی مەردە.



PM:10:16:23/11/2021