چەمچەماڵ.. سێ کەس بەگولە بریندار بوون

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، سێ کەس کە ئاسەواری گولە بە جەستەیانەوە بوو بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، نزیکی کاتژمێر ٩:٣٠ خولەکی ئەمشەو، سێ بریندار گەیەنرانە سەنتەرى فریاکەوتنى چەمچەماڵ، کە ئاسەواری گولە بە جەستەیانەوە بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بریندارەکان هەر سێکیان لە رەگەزی نێر بوون و تەمەنیان ٤٢ و ٣٠ و ١٤ ساڵانن، دەشڵێت، "لە ئێستادا چارەسەرییان بۆ دەکرێت، هەروەها وتیشی بەپێی زانیارییەکان ڕووداوەکە کێشەی کۆمەڵیەتی بووە".

 

 



AM:12:32:24/11/2021