ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی تشرینی دووەم، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوە و بڕیاریان داوە بودجەیەکی تایبەت بۆ گرفتی خوێندکاران تەرخان بکرێت، نەک پێدانی
دەرماڵەی خوێندکاران.
دەرماڵەی خویندکاران بڕە پارەیەکە کە بەپێی شوێنی
نیشتەجێبوونی خوێندکار بڕەکەی دەگۆڕێت و مانگانە پێیان دەدرێت، بەڵام بودجەی تایبەت، پێدەچێت بۆ چارەسەرکردنی گرفتی بەشە ناوخۆییەکان و بەشێکی گرفتی خوێندکاران بێت لە
ماوەیەکی دیاریکراودا و دەرماڵەی مانگانە نەبێت، کە ئەوەش بەو مانایە دێت لە
کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا بڕیاری دەرماڵەی خوێندکارانیان نەداوە.
ئەمڕۆ چوارەم رۆژە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ
داواکردنی پێدانی دەرماڵە گردبوونەوە و خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن و دوێنێ بۆ بڵاوەپێکردنی
خوێندکاران ھێزە ئەمنییەکان بە داری کارەبایی و گازی فرمێسکڕێژ و تەقەکردن هەوڵیاندا بڵاوە بەخوێندکاران بکەن، بەوهۆیەوە
چەند خوێندکارێکیش بریندار بوون ئەمە لەکاتێکدایە ماوەی زیاتر لە حەوت ساڵە پێدانی
دەرماڵە بەخوێندکاران بڕاوە.