زانکۆیەکی هەرێم تاقیکردنەوەی خوێندکارانی دواخست

زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی بڵاویکردەوە، تاقیکردنەوەی خویندکاران بۆ ماوەی هەفتەیەک دوادەخرێت.

زانکۆى پۆلیتەکنیکی سلێمانی بڕیاریدا تاقیکردنەوەکان بۆ ماوەى هەفتەیەک دوابخات، بەهۆی بەردەوامى خۆپیشاندانى خوێندکاراندا، بەپێی راگەیەنراوەکە، لەسەرداوای خوێندکاران و پاش گفتوگۆی ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بڕیاردرا بە دواخستنی تاقیکردنەوەکان لەو کۆلێژو پەیمانگایانەی کە تاقیکردنەوەیان هەیە.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەی زانکۆی پۆلەتەکنیکی هاتووە، سەرجەم خوێندکاران ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەست دەکەن بە ئەنجامدانی تاقی کردنەوەکان.   

 



PM:05:14:24/11/2021