ئەمڕۆ نەوت نرخێکی نوێی تۆمارکرد

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برنت وخاوت ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهان هەریەکێک یان نرخێکی نوێ یان تۆمارکرد.

 

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٨٢ دۆلار و ٢٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هەروەها لەکاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٢ دۆلار و ٢٥ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

 

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش لە ئێستادا بە ٧٨ دۆلارو ٣٢ سەنت مامەڵەی دەکرێت، لەکاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٨ دۆلار و ٣٩ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

 

بەرزبوونەوە و دابەزینی نەوت بۆتە بەشێک لە ململانێی نێوان رێکخراوی ئۆێک پڵەس و ولآتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، هەرچی ئۆپێک پڵەسە بڕیاری زیادکردنی ٤٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانەی داوە، بەڵام ئەمەریکا داوای زیاتر دەکات تا نرخی نەوت دابەزێت، ئەمەریکا بەرامبەر ئۆپێک پڵەس هەڕەشەی بەکارهێنانی میکانزیمی تری کرد.



AM:08:04:25/11/2021