وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕایدەگەیەنێت" له ئهنجامی تۆماركردنی سكاڵای خوێندكاران زیاتر لە هەزار خوێندكاری دیكه له زانكۆ و پەیمانگاکان وهرگیران كه پێشتر له هیچ شوێنێك ناویان نههاتبووهوه".
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دواى ئەوەى خوێندنى باڵا له پێناو ڕەخساندنى دەرفەتی زیاتر بۆ دەرچووانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیى ئەوانەى ناویان لە هیچ شوێنێک نەهاتبۆوە، دەرگاى پێشکەشکردنى سکاڵاى کردەوە، لە ئەنجامى پێشکەشکردنى سکاڵاکان (١٥٢١) خوێندکارى دیکە ناویان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بەپێى کۆنمرەکانیان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢١-٢٠٢٢) گەڕایەوە.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا وەزارەتى خوێندنى باڵا ئاگادارى وەرگیراوان لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەکاتەوە، کە پێویستە هەفتەى داهاتوو پەیوەندى بە بەش و کۆلێژەکان بکەن بۆ خۆتۆمارکردن و مامەڵەکانیان بۆ دەستکردن بە پرۆسەى خوێندن.