زانکۆی چەرموو ڕایگەیاند، ڕاگرتنی دەوامی
خوێندکاران تاکو ڕۆژی چوارشەممەی درێژدەکرێتەوە.
لە بڵاوکراوەیەکدا، ئەنجومەنی زانکۆی چەرمووڕایگەیاند
"ڕاگرتنی دەوامی خوێندکاران درێژدەکرێتەوە تا ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١ی
کانوونی یەکەمی ٢٠٢١."
هەر لەبڵاوکراوەکەدا هاتووە " دەوامی
فەرمانبەران و هەموو دەسەڵاتە کارگێڕییەکانی زانکۆ ئاساییە و بەردەوام دەبێت."
ئەمە لەکاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو
دەوامی زۆرێک لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم ڕاگیرا، بەهۆی خۆپیشاندانی خوێندکاران
بۆ داواکردنی دەرماڵەکانیان.