هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ له‌ئه‌نجامی رووداوێكی هاتووچۆ شۆفێرێك گیانی لەدەستدا و چواری دیكه‌ش برینداربوون كه سه‌رجه‌میان خوێندكاری زانكۆ بوون".
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ڕێگای (هه‌ولێر - خه‌بات) له نزیك بازگه‌ی كانی قرژاڵه، له سایدی هاتن به‌ره و هه‌ولێر، نیسان ئاڵتیمایهكی تایبه‌ت به‌هۆی تیژڕه‌ویه‌وه له شوێن پێچێك له نزیك (كه‌نده پیسه) كۆنترۆڵی له‌ده‌ستدا و له شه‌قام ده‌رچوو، له بنگردێك وه‌ستایه‌وه.
وتیشی" بەهۆی ڕووداوه‌كه شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه كه خوێندكاری كۆلێژ بوو، بۆده‌وام ده‌هات كۆتایی به‌ژیانی هات، چوار سه‌رنشینیشی له گه‌ڵدابوو كه سه‌رجه‌میان خوێندكار بوون و به‌شێوازی جۆراوجۆر برینداربوون، زیانێكی زۆری ماددیشی لێكهوتهوه".