کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان: هیچ خوێندكارێك لە بەشەكانی كۆلێژمان بە نەهاتوو ئەژمارنەكراوە

ئێوارەی ئەمڕۆ راگەیاندنی كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان لە زانکۆی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند" لە ماوەی رۆژانی خۆپیشاندانی خوێندکاراندا ھیچ خوێندكارێك لە بەشەكانی كۆلێژەکە بە نەھاتوو ئەژمارنەكراوە و هیچ خوێندکارێکیش سزا نەدراوە". 

دەقی ڕوونكردنەوەکە:   

راگرایەتی كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان بە پێویستی دەزانێت كە رایگشتی و كەناڵەكانی راگەیاندن ئاگاداربكاتەوە سەبارەت بە چەند دەنگۆیەك دەربارەی سزادانی خوێندكارێك لەسەر ھەڵسوكەوتێكی لە میدیاكاندا كە لە ماوەی خۆپیشاندانەكانی چەند رۆژی رابردوو بڵاوبوەتەوە. دەمانەوێت بۆ رایگشتی روونبكەیەنەوە و جەختدەكەینەوە كە:  

١-لە ماوەی رۆژانی خۆپیشاندا ھیچ خوێندكارێك لە بەشەكانی كۆلێژمان بە نەھاتوو ئەژمارنەكراوە.  

٢- ھیچ خوێندكارێك لە بەشەكانی كۆلێژمان بەھۆی بەشداری خۆپیشاندان یان ھەر ھەڵسوكەوتێكی دیكە سزا نەدراوە.  

ھاوكات ئەوەش بە بیردێنینەوە كە راگرایەتی كۆلێژمان ھاوشان لەگەڵ راگرایەتییەكانی دیكە لە ئەنجومەنی زانكۆ پاڵپشتی خۆی بۆ داوا رەواكانی خوێندكاران دەربڕیوە.  

راگەیاندنی كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان  


PM:03:42:30/11/2021