سلێمانی.. پارێزەرێک بە شەش مانگ زیندانیکردن سزادرا

بەهۆی کارکردن بە پێچەوانەی پیشەو ئاکاری پارێزەری  سزای شەش مانگ زیندانی کردن بەسەر پارێزەرێکدا سەپێندرا.

سەندیکای پارێزەرانی کوردستان ئەمڕۆ ١ی کانونی یەکەم، ئاشکرایکرد لیژنەی بەرزەفتی سەندیکا، پارێزەرێکی لە لقی سلێمانی سزادا، بەشەش مانگ ڕاگرتنی لە کاری پارێزەرێتی.

 بەهۆکاری ئەوەی کە بووەتە پارێزەری کەسێک و هیچ کارێکی بۆ نەکردووە، ئەمەش دوای ئەوەی کە بەڵێننامەیەکی پڕکردووەتەوە کە لەماوەی ٤٥ ڕۆژدا کارەکەی بۆ ئەنجامدەدات، ئەمەش پێچەوانەی کارکردنی پارێزەرە.

بەپێی بڕیار و ئەو نوسراوەی بۆی دەرچووە ئەو پارێزەرە تا ٣٠ ئایاری ٢٠٢٢ ناتوانێت هیچ کارێکی پارێزەری ئەنجام بدات.



PM:06:10:01/12/2021