نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان له به‌غداد ڕایدەگەیەنێت" (٢٠٠) ملیار دیناره‌که‌ى به‌غدا له چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا ده‌گاته هه‌رێمى کوردستان و ته‌نها ماوه ڕێکاره ئیدارییه‌کانى بۆ ته‌واو بکرێت".
فارس عیسا، نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له به‌غدا، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمی پارتی ڕاگه‌یاند" له چوارچێوه‌ى ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ى که بۆ پرۆژه‌یاساى بودجه له نێوان حکوومه‌تى هه‌رێم و به‌غدادا کراوه، ناردنى (٢٠٠) ملیار دیناره‌که تاکو کۆتای ساڵ به‌بێ گرفت به‌رده‌وام ده‌بێت، حکوومه‌تى عێراق هیچ کێشه و گرفتێکى نییه و ئاماده‌یه مانگانه ئه‌م بڕه پاره‌یه بداته حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان".
ئەوەشی خستەڕوو، له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و ڕێککهتنهى که ئێستا له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر هه‌یه، ناردنى (٢٠٠) ملیار دیناره‌که به پێى پرۆژه‌یاساى نوێى دارایى (بودجه‌ى ساڵى داهاتوو) به هه‌مان شێوه‌ی ئێستا به‌رده‌وام ده‌بێت تا په‌سه‌ندکردنى پرۆژه‌یاساى ساڵى داهاتوو.
ڕوونیشیکردهوە، له ئه‌گه‌رى په‌سه‌ندنه‌کردنى پرۆژه‌یاساى بودجه له ساڵى داهاتوو به‌پێى یاساى ئیداره‌ى ماڵى، پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ئێستا بۆ هه‌موو عێراق وه‌ک خۆى به‌رده‌وام ده‌بێت به (٢٠٠) ملیاره‌که‌ى هه‌رێمه‌وه و تا ئێستا هیچ مه‌ترسییه‌ک نییه له‌و ڕووه‌وه.